بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بڕگەکانی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بێ بنەمایە و بە ئەنگێزەی سیاسی نووسراوە.
وتیشی: هیچ چاوەروانییەک زیاتر لەمە لە رژێمی چەوسێنەری ئەمریکا ناکرێت بۆ قسە کردم لەسەر ڕاستییەکانی کۆماری ئیسلامی.
کەنعانی ڕایگەیاند: ئەمریکا ریاکارانە لە حاڵێکدا خۆی بە پاگەندەکاری مافی مرۆڤی خەڵکی ئێران دەزانێت کە بە گەمارۆسەپاندن بە سەر گەلی ئێراندا بە ئاشکرا مافی مرۆڤ لە ئێران پێشێل ئەکات و پاڵی داوەتە گرووپە تیرۆریستییە دژبەرەکانی ئێرانەوە.
Your Comment