بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حەمەساڵح لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەژێر ناوی "چی بکەین بۆ ئەم قۆناغە؟" نوسیویەتی، زۆرینەی خەڵکی کوردستان دژی گەندەڵی و نادادی دەسەڵاتدارانی هەرێمن، بەڵام ئەم زۆرینە پەرت و ڕێکنەخراو و ناکۆکن. بۆیە گەندەڵکاران بێ منەتانە بەردەوامن، دروستکردنی حیزبی دیکە، ڕەنگە واقعەکە نەگۆڕێت و پەرتبوونی زیاتر دروستبکات".
دەشڵێت، "کەواتە چی بکەین؟ پێمانوایە ڕێگای دروست کۆکردنەوەی دەنگی ناڕازیە جدیە لە چوارچێوەی بەرەیەکدا فشاری جدی، بەلێکۆڵینەوەی جدی، بەپێداگیری جدی سیاسەتکردن بە ئەخلاقەوە،وەک خۆم دەمەوێت ئەو ئەزمونە کەمەی هەمە بیخەمە پشتیوانی کۆمەڵێک کەسی دڵسۆز، کە پیشەیی کار بکەن و پیشەیی فشار بکەن، پرۆژەکەشمان تەنیا پەرلەمان و پەرلەمانتاری نەبێت، پلانێکی تۆکمە بێت بۆ حوکمڕانی".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەماوەی ئەم مانگەدا سەدان خەڵکی خاوەن هەڵوێست و شارەزاو دڵسۆزم دیوە، ناکرێت ئەمانە بێ ڕۆڵ و کاریگەربن و سیاسەت بەجێبهێڵین بۆ گەندەڵکار و هەلپەرست و یاسا شکێن، ئەزمونی تورکیا ئەزمونێکی گرنگە بۆ چاولێکردن، (مێزی شەش) ئایدۆلۆژیا جیاوازەکانی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا کۆکردوەتەوە".
ئەوەشی ئاشکراکردوە، "پێشتریش چەندین جار ئەمەم وتوە یەکخستنی دەنگی ناڕازی ئەرکێکی ئەخلاقیە بۆ هەموان، ئێمەش خزمەتکار و پشتیوانی ئەم بەرەیەین، نابێت خەڵک لای ئاسایی بێت دزو گەندەڵکار و یاساشکێن، سیاسەت و حوکمڕانی بکەن، ئەوەشی بە ئەخلاق و باوەڕە لە ماڵ دابنیشێت و ڕۆڵی نەبێت"
Your Comment