AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٢ ١٩:١٥

ڕێبەری باڵای ئێران:

ئەو وڵاتانەی گەمارۆ دراون دەبێ بە هاوکاری یەکتر کۆمەڵەیەکی هاوبەش پێکبێرن

ئەو وڵاتانەی گەمارۆ دراون دەبێ بە هاوکاری یەکتر کۆمەڵەیەکی هاوبەش پێکبێرن

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری بلارووس جەختی کرد: ئەو وڵاتانەی گەمارۆ دراون دەبێ بە هاوکاری یەکتر کۆمەڵەیەکی هاوبەش پێکبێرن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەیەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆرش لە دیدار لەگەڵ ئەلکساندر لۆکاشنکۆ سەرۆک کۆماری بلارووس و وەفدی هاوڕێی ، وتیان: دەفرایەتی هاوکارییەکانی دوو وڵات زۆر زیاترە لە ئاستی ئێستا.

جەختیشیان کرد: دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە ڕۆحیە و ورەی دوو لایەن بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکان، ئاستی پەیوەندییەکان زۆر بەرفراوانە.

رێبەری رایانگەیاند: وڵاتنێک کە گەمارۆی ئەمریکایان لە سەرە دەبێ بە هاوکاری یەکتر و پئکهاتنی کۆمەڵەیەکی هاوبەش، پیلانی گەمارۆ لە ناو ببەپ و ئێمە پێمان وایە ئەم کارە دەبێت.

ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران رایگەیاند: گەمارۆ دژوارەکان، ئێرانی ڕانا کە گرینگی بداتە توانایی و هێزی دەروونی خۆی و هەر لە ماوەی کەمارۆکاندا، بەستێنی پێشکەوتنی زۆر بۆ ئێران بڕەخسێت و وڵاتی ئێمە توانی لە بوارەدجۆراوجۆرەکاندا لەوانە زانست و تەکنۆلۆژیا، پزیشکی و بیۆلۆژیک ، هەوا و فەزا ، ئەتۆمی و نانۆ، پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێناوە.

جەختیشیان کرد: ئەگەر ئەو وڵاتانەی کە گەمارۆیان لە سەرە لە دەفرایەتی یەکتر کەڵک وەرگرن، بەرژەوەندییان بۆ هەموو لایەنەکان.

ئەوەشیان وت کە کردنەوەی هێڵی باکوور بۆ باشوور لە بەرژەوەندی دوو وڵاتە و هەروەها رووسیا و ناوچەکە یە و دەبێ هەر دوو لایەن بۆ کردنەوەی ئەم ڕێگایەدهەوڵ بدەن.

News ID 45365

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha