AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٢ ١٤:١٦

کەنعانی :

ئامادەی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ ئەمریکاین/ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان کۆ دەبنەوە

ئامادەی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ ئەمریکاین/ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان کۆ دەبنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئامادەین بابەتی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ ئەمریکا وەکوو بابەتێکی مرۆیی ئەنجام بدرێت. کێشەی تەکنیکی لایەنی ئەمریکی لە ئەو بارەوە پێوەندی بە خۆیەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی ئەمڕۆ دووشەممە 22 ی ڕەشەممە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە قسەکانی دوێنێی وەزیری دەرەوەی ئێران و کاردانەوەی ئەمریکا بە ئەو بابەتە، وتی: هاوپەیوەند بە بابەتی زیندان، وەزیری دەرەوە دوێنێ لە گفتوگۆیەکدا ئاماژەی دایە سەر ئەو بابەتە و منیش دوای کاردانەوەی سەرسووڕهێنەری لایەنی ئەمریکی لە ئەو بارەوەشی کردنەوەم دا.

گفتوگۆ و دانوستانەکان لەڕێگای ناوبژیوانەکانەوە درێژەی هەبووە و هەیە

هاوپەیوەند بە گۆڕینەوەی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمریکا هەر وەک پێشتریش ئاماژەی دراوەتە سەر، گفتوگۆ و دانوستانەکان لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە درێژەی هەبووە و هەیە.لە هەندێک بواردا لەوانە بابەتی زیندانییەکان ئێمە پێشتر ڕێککەوتنمان کرد. کێشەی تەکنیکی ئەمریکا لە ئەوبارەوە پێوەندی بەخۆیەوە هەیە.

دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان بەزوویی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بڕیار دراوە کە لانی زۆر دوای دوو مانگ لە ڕێكکەوتنی نێوان دوو وڵاتەکە باڵوێزخانکان بکرێنەوە و سەرکونسوڵگەرییەکان لە دوو وڵاتەکە کە شارەکانی جەدە و مەشهەد بکرێنەوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند: وەزارەتخانەکانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە خەریکی خۆش کردنی بەستێنی دیداری دوو وەزیری دەرەوەی ئێران و عەرەبستانن و هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوە ئەنجام بدرێت.

هەوڵی جیدی دەدرێت بۆ ئازاد کردنی پارە بلۆکە کراوەکان

ئێمە هەر لە بنەماوە بلۆکە کردنی پارەکانی ئێران لە وڵاتانی بیانی ئیدانە دەکەین و نارەزایەتمان هەیە لە ئەو بارەوەو بە نایاسایی دەزانین و ئەمریکا مافی ئەوەی نییە کە هاوپەیوەند بە پێوەندییە دوولایەنە و یاسایی و فەرمییەکانی ئیران لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەستێوەردان بکات و هەوڵی جیدی دەدەین کە پارەکانی ئێران کە لە وڵاتانی دیکە بلۆکە کراوە ئازاد بکرێت.

News ID 45362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha