بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری خوێندنی باڵا رۆژی پێنجشەممەی وەکو پشوو لە زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک راگەیاند.
ئەوەش دوای ئەوەی پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانیش لە ناوەندەکانی خوێندن پشوویان راگەیاند بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی لافاو.
ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە 09-03-2023 لە زانکۆکانی سلێمانی و زانکۆی پۆلەتەکنیک پشوو دەبێت و دەسەڵات دراوە بە زانکۆکانی دیکەش بەپێی بارودۆخی ناوچەکانیان بڕیار بدەن.
هەریەکە لە پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی بارانبارینی بەردەوام و ئەگەری دروستبوونی لافاو رایانگەیاند، پێنجشەممە لە ناوەندکانی خوێندن پشووی فەرمییە. ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا و مەترسیی دروستبوونی لافاوەوە هەمان بڕیاری دا.
لە بەیانیی رۆژی چوارشەممـەوە شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
Your Comment