بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە ، فەرماندەی هێزی هەوا فەزای سوپای پاسدارانی شۆرش رایگەیاند: مووشەکی کرووزی درێژ مەودا بری پاوە بە مووشەکەکانی سوپا زیاد کراوە.
سەردار حاجی زادە رایگەیاند کە بەرژەوەندی ئەمریکا لە نائەمن کردنی رۆژاوای ئاسیا و تەنانەت جیهانە؛ شەڕی ئێران و عێراق، هێرش بۆ سەر ئەفغانستان، دوو شەڕ لە عێراق، هێرشی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و شەری داعش و شەری ئیسرائیل لەو پێکادانانەیە کە لە ناوچەکەی ئێمە هەبووە و ئەمریکا هۆکارب سەرەکی ئەوانە بووە و ئەگەر ئێمە بەهێز نەبین، شەڕ پەلکێشی ناوخۆی ئێران دەکرێت.
زیادی کرد: بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە سەردەمانێک بۆ ئەوان بەهێز بوو، بەڵام ئەمڕۆ گۆشتی ژێر ددانە و هەر کاتێک بمانەوێت دەتوانین بیانپێکین و ئەو شوێنانە بۆتە خاڵی لاوازیان.
راشیگەیاند: گەورەترین هێزی دەریایی جیهان پێشتر هی ئەمریکا بوو و سەردەمانێک کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا بەرەو هەر وڵاتێک جووڵەی دەکرد، حاکمیەتی ئەو وڵاتە دەروخا بەڵام ئێمە ئێستا دەتوانین لە مەودای 2000 کیلۆمەتریەوە بیانپێکین، ئەم دوو هەزارش لەبەر رێزی ئەرووپاییەکانە.
وتیشی: بە رێزنان لە شەهیدانی کوردستان ، ناوی ئەو مووشەکە پاوە یە.
گفتنی است در خلال این گفتگوی تلویزیونی برای نخستین بار تصاویری از موشک کروز پاوه و همچنین پرواز پهپاد شاهد ۱۴۹ یا همان پهپاد غزه پخش شد.
Your Comment