AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١ ٢١:٤١

6.4 ریشتەر؛

بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ تورکیا و سووریای هەژاندەوە/ هەرێمی کوردستان لەرایەوە

بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ تورکیا و سووریای هەژاندەوە/ هەرێمی کوردستان لەرایەوە

دوای چەند خولەكێكی كەم لە بومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.4 پلەی ریشتەر، دوەم بومەلەرزە لە توركیا بەگوڕی 5.8 پلەی ریشتەر رویدا و لە هەرێمی كوردستانیش هەست بە بومەلەرزەكە كراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ناوەندی بومەلەرزەزانی تورکیا، کاتژمێر 6:04 بومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی روی دەریا و بەدوری 856 کیلۆمەتر لەشاری سامسوداغی سەربە پارێزگای ئەنتاکیا بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە شاری هاتای رویداوە.

هاوكات، پاش چەند خولەكێك، بومەلەرزەی دوەم لەگوڕی 5.8 پلەی ریشتەر لە شاری هاتای رویدا و بەپێی زانیاریەكانیش، ژمارەیەك باڵەخانە بەهۆی دو بومەلەرزەكەوە روخاون، تاوەكو ئێستاش زەرەر و زیانە گیانیەكان بەوردی نەزانراون.

بەگوێرەی زانیاریەکان، بومەلەرزەکە لەلایەن زۆربەی هاوڵاتیانی تورکیا و بەشێک لە سوریا و لوبنان و بەشێك لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەستپێکراوە.

News ID 45163

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha