AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٣٠ ١٢:٥١

کەتیبەکانی حزبوڵڵا:

بێن سەلمان شکست دەهێنێت و بەرەوڕوو بوونەوەی داگیرکاری، ئەرکی شەرعییە

بێن سەلمان شکست دەهێنێت و بەرەوڕوو بوونەوەی داگیرکاری، ئەرکی شەرعییە

بەرپرسی نووسینگەی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق وێڕای جەخت لەسەر بەرەوڕوو بوونەوەی داگیرکاریئەمریکا لە وڵاتەکەی، بە پاڵەوان پەمە وەسف کردنی سعوودی وتی کە تێکشکاندنی یەکلاییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلموعلوومە، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق داوای بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ شکستی گەمارۆی ستەمکارانەی ئەمریکا و هاوپەیمانە عەرەبییەکانی لە دژی گەلی سووریای کرد.

بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵا لە درێژەی پەیامە تویتەریەکەیدا زیادی کرد: حکومەتی ئێستای عەرەبستان هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ حکومەتە پێشووەکان نییەو جیاوازی لەوەدایە کە ئەم بە ڕوانگەی دژە دینی و سێکۆلار، سیاسەتی کوشتوبڕ و کاولکاری گرتووەتە پێش کە تاوانەکەی کەمتر لە تاوانی تەکفیرییەکان نییە. کەواتە نابێت فیری بخۆین.

ناوبراو درێژەی دا: بە هەندێک لە سیاسەتوانە شیعەکان دەڵێین کە دەست لە پاڵپشتی وەلیعەهدی سعوودی هەڵبگرن و ڕێز لە وڵات و گەلانی خۆیان بگرن. ئەگیان دەبنە دارە دەستی ئەو گەندەڵییە بۆ کاولکاری وڵاتەکانو گەلانی دیکە. ئێمە پاڵپشتی خۆمان لە چینی سیاسی و عەشایری عێراق بۆ بەرەڕوو بوونەوەی ئەو پاڵەوان پەمە ڕادەگەیێنین.

News ID 45149

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha