AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٦ ١٣:٣٥

لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:

نەتەوەیەکگرتووەکان: گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران نایاساییە

نەتەوەیەکگرتووەکان: گەمارۆکانی  ئەمریکا لە دژی ئێران نایاساییە

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گەمارۆکانی واشنتۆن لە دژی دەوڵەت و گەلی ئێران و سەپاندنی لە سەر وڵاتانی دێهەم، دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژە بە دەستکەوتی لێکۆڵینەوەی دوو لێکۆڵەری تایبەتی ئەو ناوەندە سەبارەت بە ئێرانییەکانی تووشبووی خوێنبەربوون، گەمارۆکانی واشنتۆن لە دژی تارانی لە دژی یاسا نیودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند.

ئالێنا دوهان و ئوبیورا ئوکافور، لە ئەو بەیاننامەدا نووسیان: ڕەوایی گەمارۆ تاک لایەنەکان لە دژی ئێران لەژێر یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕەوایی سەپاندنی سەروو سنووری ئەو گەمارۆیانە جێگای گومانە. کۆمپانیاکانی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دوور لە پاشهاتە مافی و بازرگانییەکان لە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئیران پەیڕەوی دەکەن

News ID 45109

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha