AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٣ ١٢:٢٧

سەلاحەدین دەمیرتاش:

دەوڵەتی تورکیا ئاماری ڕاستەقینەی بوومەلەرزە بڵاو‌ناکاتەوە/ 30 هەزار کەس بوونەتە قوربانی

دەوڵەتی تورکیا ئاماری ڕاستەقینەی بوومەلەرزە بڵاو‌ناکاتەوە/ 30 هەزار کەس بوونەتە قوربانی

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان، دەوڵەتی تورکیا ئاماری ڕاستەقینەی بوومەلەرزە بڵاو‌ناکاتەوە و تا ئێستا زیاتر 30 هەزار کەس کوژراون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، دەوڵەتی تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە بۆ رێگری لە تووڕەیی خەرک، ناهێڵێت ئاماری راستەقینەی گیان بەخت کراوانی بوومەلەرزە بڵاو بێتەوە.

دەمیرتاش لە تویتێکدا نووسی: بە داخەوە ئاماری گیانبەخت کراوانی بوومەلەرزە وەکوو ئاماری کۆرۆنا ساختەیە.

وتیشی: پێدەچێت تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کەس لە بوومەلەرزە گیانیان لە دەست دابێت.

راشیگەیاند: دەوڵەتی تورکیا ئەوەندە بێ ئەخلاقن کە بە خەڵک بەڵێنی یارمەتی 10 هەزار لیری ئەدەن، نازانن ئەمە سووکایەتیە بە خەڵکێک کە چاوەروانی بیستینی دەنگێکن لە ئازیزانیان.

News ID 45074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha