فڕۆکەی هەڵگری یارمەتی مرۆڤ دۆستانەی ئێران بۆ سووریا گەیشتە دیمەشق

ئێران فرۆکەیەک یارمەتی مرۆڤ دۆستانەی بۆ خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی سووریا نارد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەمە ، ئێران فرۆکەیەکی یارمەتی ناردە سووریا کە هەڵگری 45 تۆن یارمەتی بۆ بوومەلەرزە لێدراون بوو.

دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بە هێز سووریا و تورکیای هەژاند و هەزاران کەس کوژران و بریندار بوون ، ئئران وەک زۆربەی وڵاتانی جیهان، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ یارمەتی دان و فریاکەوتنی ئەو دوو وڵاتە.

News Code 45026

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha