AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٢ ١١:١٢

محەمەد شیاع سوودانی:

عێڕاق پێویستی بە هێزی بیانی نییە/ پێوەندی باش لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی

عێڕاق پێویستی بە هێزی بیانی نییە/ پێوەندی باش لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وتنی ئەوەی کە شاندێکی عێراقی ڕۆژی حەوتەمی فێڤریە سەفەری ئەمریکا دەکات، وتی: عێراق پێویستی بە هێزی ڕەزمی بیانی نییە و بوونی هاوپەیمانی ئەمریکی لە عێڕاق ئاوڕدانەوەی بەسەردا دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا سەبارەت بە بوونی سەربازانی بیانی لە عێراق لەوانە ئەمریکا و ئاستی پێداویستی ئەو وڵاتە بە ئەو هێزانە وتی: هەڵوێستی ئێمە لە ئەو بارەوە ڕوونە، عێڕاق پێویستی بە هێزی ڕەزمی بیانی نییە، چونکوو دەزگا ئەمنییەکان توانای کۆنترۆڵی ئاسایش لە عێراقیان لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەکەوە هەیە.

سوودانی سەبارەت بە پێوەندی حکومەت لەگەڵ گرووپە سیاسەییەکان لەوانە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەکان وتی: پێوەندی لەگەل چوارچێوەی هاوئاهەنگی و گرووپەکانی دیکە، پێوەندییەکی باش لەسەر بەنامی ڕێککەوتن و کۆدەنگی بە پێی بەرژەوەندی نەتەوەییە.

News ID 44967

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha