AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١١ ١٢:٠٥

نوێنەری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان:

هەولێر بەرپرسی قەیرانەکانی هەرێمە کە بەردەوام داوێنی هاووڵاتیانی کورد دەگرێت

هەولێر بەرپرسی قەیرانەکانی هەرێمە کە بەردەوام داوێنی هاووڵاتیانی کورد دەگرێت

نوێنەری بزووتنەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، هەولێری بەرپرسی قەیرانەکانی هەرێم کە بەردەوام داوێنی هاووڵاتیانی کورد دەگرێتەو، وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەغدا ئەلیەوم، کاوە عەبدولقادر وتی: هاووڵاتیانی کورد ئێستا لەگەڵ قەیرانی بەردەوام لە هەرێمی کوردستان بەرەوڕوون و هەولێریش تەنیا لەگەڵ قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دواکەوتنی پێدانی مووچە بەرەوڕوو نییە. بەڵکوو قەیرانی سووتەمەنی و نرخی زۆری و دابەش کردنی نەوت و قەیرانی کارەباشی لە بەردەمدایەە.

عەبدولقادر زیادی کرد: هاووڵاتیانی کورد خراپترین ڕۆژەکانی خۆیان لە ساڵانی دواییدا بەهۆی شکستەکانی حکومەتی هەرێم و گەندەڵی پارتە دەسەڵاتدارەکان تێدەپەڕێنن، کەواتە لۆژیک نییە کە ئەو حکومەتە لە بەرانبەر قەیرانە جیاوازەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ ئەوان هەست بە بەرپرسیارێتی نەکەن.

News ID 44950

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha