بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنووت ئەمرۆ لە راپۆرتێکدا نووسی ، هۆکاری سەرەکی داڕێژان و جێبەجێ کردنی هێرشی درۆنی ئەم دواییە لە ئەسفەهان، مووساد بووە.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە کە نتانیاهۆ سیاسەتی رووبەڕوو بوونەوەی راستەوخۆ لە گەڵ ئێرانی لەبری شەڕ لە گەڵ هاوپەیمانەکانی هەڵبژاردووە.
رۆژنامەکە نووسی، دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل جەختیان کردووە کە لەم کاتەدا شەری سەربازی لە گەڵ ئێران دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئەم وڵاتە وچالاکییە سەربازییەکانی لە ناوخۆی ئێران و تەنانەت سووریاش زیاتر بێتەوە.
Your Comment