AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٠ ٠٨:٤٥

بەرپرسێکی ئەمریکی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز:

تێلاڤیڤ هێرشی کردۆتە سەر ئێران/ هیچ ئەمریکییەک بەشداری نەبووە

تێلاڤیڤ هێرشی کردۆتە سەر ئێران/ هیچ ئەمریکییەک بەشداری نەبووە

بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت وادیارە تێلاڤیڤ لە پشت هێرشە درۆنەکان بۆ سەر کارخانەی سەربازی لە ئیسفەهانی ئێران بووە، چونکوو هیچ هێزێکی سەربازی ئەمریکی لە ئەو ڕووداوە دەستی نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی ئەمریکی ڕۆژی یەکشەممە وتی: وادیارە تێلاڤیڤ لە پشت هێرشی ئەم دواییەی درۆنی بۆ سەر کۆگای پیشەیی سەربازی لە ئێرانەوە بووە.

ئەو قسانەی، سەرتیپ پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند و زیادی کرد کە لە هەمان کاتدا هیچ هێزێکی ئەمریکی لە هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستی نەبووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بەڵام لە قسەکردنی زیاتر خۆی بوارد.

News ID 44933

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha