بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە بیست و شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕێکخراوی هاوکاری ناوچەیی ئێکۆ لە تاشکەندی پێتەختی ئۆزبەکستان لێدوانی دا.
ناوبراو لە دەقی لێدوانەکەیدا هێناویە: گۆڕانکارییەکانی ساڵانی دوایی لە جیهان و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکەمان زەروورەتی یەکگرتنی نێوان وڵاتانی ناوچەکەی دوو ئەوەندە کردووەتەوە. کۆڤێد و قەیرانی خۆراکی و ئاسایشی وزە لە جیهان بە ڕاشکاوانە بەستێنی خەساری هەموو وڵاتەکان سەرەڕای سامانی زۆریانی دەرخست.
ڕێگای پێوەندی و گواستنەوە یەکێک لە ڕێگاکانی لێک نزیکتر بوونەوە و گەشەی وڵاتانی ئەندامی ئێکۆیە.
گۆڕانکاری کەشوهەوا و سەرمای زستان بەستێنی بەرکەوتنی خەسار لە هەندێک وڵاتانی بەرهەمهێنەری وزەی ئاشکرا کرد. بێ گومان، بەشداری لە بواری گاز و کارەبا یەکێک لە یەکمایەتییەکانی ئێکۆ هاوکاری نێوان وڵاتانی ئەندامی ئێکۆیە.
هەروەها وتیشی : سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای دکتۆرینی سیاسەتی دەرەوەی یەکسان، هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ جیهان و دەستێوەردان نەکردن لە کاروباری ناوخۆیی دانراوە. دەرکردنی بڕیارنامەی دەستێوەردانانە و نائاسایی پەرلەمانی ئەورووپ بە توندی ئیدانە دەکەین. بێ گومان پاشهاتی نەرێنی ئاوەها هەڵسوکەوتێکی ئیحساسی بۆ ئەورووپا تێچووی زۆری دەبێت و بۆیە ڕێگای ڕاست، جەخت لەسەر دیپلۆماسی، هاوکاری سازێنەر و لۆژیکە.
Your Comment