AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٣ ١٠:٤١

ئەردۆغان:

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی تورکیا 14 ی مانگی مەی بەڕێوە دەچێت

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی تورکیا 14 ی مانگی مەی بەڕێوە دەچێت

سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی لە 14 ی مانگی مەی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا 14 ی مانگی مەی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ گەنجانی ئەو وڵاتە وتی: من داوا لە پەرلەمانتارانی گەنج کە بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنەکان بەشداری دەکەن، داوا دەکەم کە لە دەنگدانێک کە لە 14 ی مەی بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردنێکی ڕاستیان هەبێت.

شیاوی ئاماژەیە کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرەتا بڕیار بوو لە 18 ی جوون بەڕێوە بچێت.

News ID 44843

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha