AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٣ ١٠:٣٣

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان:

ئەمریکا پێش لە ئەورووپا تێگەییشت کە بەهۆی نائارامییەکانەوە لە ئێران، هیچ شتێک ناگۆڕدرێت

ئەمریکا پێش لە ئەورووپا تێگەییشت کە بەهۆی نائارامییەکانەوە لە ئێران، هیچ شتێک ناگۆڕدرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکییەکان زۆر پێشتر لە وڵاتانی ئەورووپی تێگەییشتن کە بەهۆی نائارامییەکانەوە لە ئێران هیچ شتێک ڕوو نادات و زووتر پەیامیان دا و جەختیان کرد کە بگڕێنەوە لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەڤیزیۆنیدا لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی دژە ئێران پەرلەمانی ئەورووپا وتی: لە نزیک بە دوو مانگ پێشەوە ژمارەیەکی کەم لە بەرپرسانی سیاسی وڵاتانی ئەورووپی لە بەردەوام بوونی دەستێوەردانەکانی بۆ توند بوونەوەی ناڕەزایەتی لە ناوخۆی ئێران بابتێکیان لە ژێرناوی خستنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانیان هێنایە ئاراوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەمان کاتەوەلە دەسگای دیپلۆماسی لە ئاستی جیاوازدا چالاک بووینەوە بۆ ئەوەی کە لە بەشێک لە ئەورووپا تێگەییشتنێکی هەڵە دروست دەبوو و لە هەمان کاتیشدا پاشهاتەکانی ئەو هەوڵەشیان بەش دەزانی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەنجامی گفتوگۆکانی هاوکارەکانمان و ئەمنیش لەگەل ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا لەوانە بەڕێز بورل، ئەوە بوو کە ئەوان لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران گەییشتنە ئەو ئەنجامە کە هەر هەوڵێکی یەکلایی و دەتوانێت پاشهاتی توندی بۆ ئەورووپا بەدواوە بێت، هەر بۆیە تۆزێک لە کەشی ئیحساسی کە هەندێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە مونافقین پێکیان هێنابوو، دوو ڕۆژ پێش لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەیەکی ناپێویستیان پوسەند کرد و ئامانجیان ئەوە بوو کە لێکەوتە سیاسی و ڕەوانییەکان ببینن.

ناوبراو زیادی کرد: دەستبەجێ هەر دوای ئەو بڕیارنامە لەگەڵ جۆزێف بورل و سەرۆکی دەورەیی ئەورووپا کە وەزیری دەرەوەی سویدە گفتوگۆم کرد و هۆشدارییم دا و ئەوانیش منیان دڵنیا کردەوە کە ئاوەها ڕووداوێک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕوو نادات و ئێمە دەزانین کە سپا بەشێکی فەرمی لە دەسەڵاتە.

News ID 44842

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha