ئەرتەشی وڵاتانی ئەورووپی وەکوو گرووپی تیرۆریستی دەناسێنین

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: مەجلیس هەوڵی بەرانبەری دەبێت بە هەر شتێک کە بە واتای خستنە لیستی سپا لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان بێت و ئەرتەشی وڵاتانی ئەورووپی وەکوو گرووپی تیرۆریستی دەناسێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە لێدوانی پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیس وتی: بەپەسەند کراوی پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر خستنی ناوی سپا لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان ڕوون بووەوە کە ڕەوتی پاڵپشتی زایۆنیزم، دەزگای لێکدانەوەیی وڵاتانی ئەورووپیی تووشی هەڵەیەکی گەورە کردووە و ئەو وڵاتانی ڕێگایەکی هەڵەیان لە دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی وڵاتانی خۆیان گرتووەتە پێش.

لایەنی پاڵپشتی زایۆنیزم بەدوای دروست کردنی کەشی مێدیاییە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: دوای گەمارۆکان کە ئەمریکا گرتوویەتە پێش، ئەو هەوڵانە، کاریگەری مافی جیدی تریان نابێت و لایەنی پاڵپشتی زایۆنیزم، زایتر بەدوای دروست کردنی کەش بۆ تۆقاندنی خەڵکی ئێرانە بەڵام هەمووان بزانن کە خەڵکی ئێران سپای پاسداران بە بەشێک لە خۆیان دەزانن.

سپا بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە داعشی تێکشکاند

ناوبراو وتی: سۆا تایبەتترین ناوەندی دژە تیرۆریستی لە جیهانە کە سەرەڕای هەموو پاڵپشتییەکانی ئەمریکا، بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە داعشی تێکشکاند و مەترسیی لە سەر جیهان لابرد و لە ئەو ڕێگایەدا تێچووی زۆری دا.

ئەورووپا بووە پەناگەی جەنایەتکارترین تیرۆریستەکان واتا مونافقین

قاڵیباف وتیشی: ئەورووپا لە هەموو ساڵانی ڕابردوو جەنایەتکارترین تیرۆریستییەکان لە دژی گەلی ئێران واتا مونافقینیان پەنا دا و پارێزەریانیان کرد.

ناوبراو زیادی کرد: ئەورووپا لە نائارامرییەکانی ئەم دواییە لە بواری مێدیاییدا پاڵپشتی لە ئاژاوەچییەکان کرد و ئێستاش دەبینین کە ئەورووپا دەیەوێت بەرەوڕووی سپا وەکوو گرینگترین و بەهیزترین هێزی دژە تیرۆری ناوچەکە و جیهان و گرینگترین پارێزەری گەلی ئێران ببێتەوە.

مەجلیس هەوڵی بەرانبەر، بەپەلە و قایمی دەبێت

سەرۆکی مەجلیس وتیشی: بۆ جاری چەندەمە کە دەیڵێمەوە مەجلیس بە هەر هەوڵیک کە ببێتە هۆی ناساندی سپا وەکوو گرووپی تیرۆریستی هەوڵی بەرانبەر، بەپەلە و یەکلایی دەبێت و ئێمەش ئەرتەشەکانی ئەوان وەکوو گرووپی تیرۆریستی دەناسێنین.

News Code 44833

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha