AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١ ١٥:١٩

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

ئاسایشی ئەورووپا قوربانی نوێی پازڵی ئەوپەڕی گوشار لە دژی ئێران

ئاسایشی ئەورووپا قوربانی نوێی پازڵی ئەوپەڕی گوشار لە دژی ئێران

هەوڵی دوژمنانەی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەورووپا لە پێشکەش کردنی پێشنیاری خستنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی ناسراو بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەتوانێت پاشهاتی دژە ئەمنیەتی جیدی بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا ببێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: شکستی ڕۆژاوا لە نائارامییە ڕێکخراوەکان لە ئێران، ئەوانی هان داوە بۆ گوشار لەسەر ئێران بە دروست کدنی دۆسیە، تۆمەتلێندان و ڕەوتی نایاسایی لە دژی مافی نێودەوڵەتی. هەروەها پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی ئەورووپا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە تێیدا داوا کراوە کە ناوی سپا بخرێتە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەورووپاوە.

ئاڵبەت بڕیارەکانی پەرلەمانی ئەورووپا تەنیا پێشنیارێکە و ئەوە ئەنجومەنی ئەورووپایە بڕیاری کۆتایی دەدات.

شکستی هەڵپەساردنی دانوستانەکانی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

هاوکات لەگەڵ پێشکەش کدنی ئەو گەڵاڵە بە پەرلەمانی ئەورووپا، هەندێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی بەدوای پەسەند کردنی گەڵاڵەیەکی دیکە بۆ هەڵپەساردنی دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوون کە دەنگی نەهێنا. ئەو بابەتە بە باشی نیشانی دەدات کە ڕۆژاوا لە مەیدانی کردەوە، توانا نییە و هیچ دەستکەوتێکی نییە و لە کۆتاییدا پێویستی بە گفتوگۆ لەگەڵ ترانە بەڵام لە بواری پڕۆپاگەندا هەرای زۆر دەکات.

خاڵی جێی سەرەنجی دیکە خۆبواردنی جۆزێف بورل لە هاوڕێی کردنی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپایە. بابەتێک کە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بە جۆرێک لەسەر جەختی کرد و وتی: ئەگەرچی پەرلەمانی ئەورووپا ناوەندێکی تەواو سەربەخۆیە بەڵام ئەو بڕیارنامە بەستێنی جێبەجێ کردنی نییە و بەس بۆ ڕەنگدانەوەی نیگەرانییەکانی ئەورووپایە.

هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا ڕاشکاوانە لە دژی بنەما گشتییەکانی مافی نێودەوڵەتییە

لە هەمان پێوەندیدا هەیبەتوڵڵا نەژەندی مەنش ئەندامی شاندی زانستی گرووپی مافی نێودەوڵەتی زانکۆی عەلامە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وێڕای ئاماژە بە پێداویستی بە شوێنگیری مافی ئەو هەوڵەی پەرلەمانی ئەورووپا وتی: هێزی چەکداری وڵاتێک یەکێک لە ناوەندە فەرمییەکانی ئەو وڵاتەیە و پارێزبەندی هەیە و کەواتە ئەو هەوڵە لە سەرەتاوە پێشێل کرانی پارێزبەندی ئەو دەوڵەتە و هەروەها پێشێل کرانی یەکسانی دەوڵەتەکان و لە کۆتاییدا دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکانە چونکوو ئەورووپییەکان نە هەوڵەیان دەیانەوێت حکومەتێک ناچار بکەن سیاسەتی ئەوان پەیڕەو بکات و خۆی بڕیاردەر نەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: کەواتە هەوڵەی پەرلەمانی ئەورووپا ڕاشکاوانە دژی بنەما حەوتەکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها بنەما گشتییەکانی مافی نێودەوڵەتییە.

هاودەستی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا لەگەڵ تیرۆریستییەکان

وادیارە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا کە زۆربەیان ئەزموونی کاریان لە بواری ستراتیژی و نێودەوڵەتی نییە کەوتوونەتە ژێر کاریگەر پڕوپاگەندای مێدیا دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ڕۆبۆتە مەجازییەکانی مونافقین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.

ئیزەدی :ئەورووپا پێویستی بە سەرچاوەکانی وزەی ڕۆژاوای ئاسیایە

ئەو کارناسەی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان وتی: ئەمریکا لە ئاستێکی کەمتردا پێویستی بە وزەی ڕۆژاوای ئاسیا هەیە بەڵام ئەورووپییەکان پێداویستی زیاتریان هەیە و ئەوان لە بواری ئابووری و سەربازیدا لە ناوچەکەدان. لەلایەکی تریشەوە ئێران پێوەسنییەکی تایبەتی ئابووریی لەگەڵ ئەورووپا نییە، کەواتە ئەو هەوڵەی ئەورووپا کە لە ژێر زۆرەملێ لۆبی ئیسرائیل و سعوودییەکانە، لە زیانی ئەوانە.

ناوبراو زیادی کرد: خاڵی دیکە ئەوەیە کە پەرلەمانی ئەورووپا لایەنی یاسایی نییە و توانایی ئەوەی کە ڕێکخراوێکی فەرمی و چەکداری کۆماری ئیسلامی وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ڕابگەیێنێتی نییە. چونکوو یاسا ئەوەی کە ئەو بڕیارەی پەرلەمان ئەبێ لەلایەن سەرجەم وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپاوە پەسەند بکرێت و ئینجا بکرێتە یاسا.

ئەو کارناسە لە دریژەدا وتی: ئەگەر ئەو هەوڵە لەلایەن ئەورووپییەکانەوە ئەنجام بدرێت، لە بەانبەردا سەرجەم ناوەندەکانی ناتۆ لە ناوچەکە و هەروەها هێزە چەکدارەکانیان لەلایەن ئێرانەوە وەکوو هێزی تیرۆریستی دەناسرێت و ئەو ئیزنە دەبێت کە وەکوو ئەوەی کە لە بنکەی عەین ئەسەد ڕووی دا، بۆ ئەوانیش ڕوو بدات.

News ID 44824

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha