AP ١٤٠١ بەفرانبار ٣٠ ٠٩:٥٧

لەکۆبونەوەی بەرپرسانی بەشداربوو لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی خانمان

ڕەئیسی: نابێت بە بیانووی ئازادی و مافی مرۆڤ ستەم لە گەلانی دیکە بکرێت

ڕەئیسی: نابێت بە بیانووی ئازادی و مافی مرۆڤ ستەم لە گەلانی دیکە بکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: نابێت بە بیانووی ئازادی گەلان و بە دروشمی جوان وەکوو ئازادی، بەرگری لە مافی مرۆڤ و بەرگری لە.مافی ژنان ستەم لە گەلانی دیکە بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای بەشداربوو لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی خانمانی کاریگەر وتی: هیوادارم خانمانی بەشداربوو لە ئەو کۆبوونەوە بتوانن بە هاوبیریەوە هەنگاوێک بۆ هاتنە دی مافی ژنان لە هەموو جیهان هەڵبگرن.

ناوبراو وتی: دەستووری ئێران پێگەیەکی تایبەت بۆ ژنان دادەنێت و لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە هەوڵ درا تا لە پێگەی خانمان لە ئاستی جیهان بەرگری بکرێت.

ڕەئیسی درێژەی دا: نابێت بە بیانووی ئازادی گەلان و بە دروشمی جوان وەکوو ئازادی، بەرگری لە مافی مرۆڤ و بەرگری لە.مافی ژنان ستەم لە گەلانی دیکە بکرێت. کۆماری ئیسلامی بەردەوام بەرگری کردووە لە مافی ژنان و مرۆڤایەتی.

News ID 44810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha