شارەوانی کورد بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی لە دەرمان بێبەش کرا و سزا درا

ئێحسان ئۆغڵۆ شارەوانی زیندانیی کورد بە هۆی قسە کردن بە زمانی دایکیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی زیندانەوە سزا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێحسان ئۆغلۆ شارەوانی پێشووی خیزان لە پارێزگای بتلیس، کە لە زیندانی ژمارە ٢ ی سەروو ئەمنیەتی ئامەد زیندانییە، بەهۆی قسە کردن بە زمانی کوردی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی زیندانەوە سزا درا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئۆغڵۆ کە بە هۆی نەخۆشی گوسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری غازی یاشارگیل، کاتێک کە لە نەخۆشخانە بوو یەکێک لە دۆستەکانی دەبینێت و لەگەڵی بە زمانی کوردی قسە دەکات. ناوبراو بە هۆی قسە کردن بە زمانی دایکیی بێ پشکنین لەلایەن پزیشکەوە گواسترایەوە بۆ زیندان و لە مافی دەرمان بێ بەری کرا.

News Code 44795

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha