هیچ چالاکی یان ناوەندێکی ناڤۆکی ڕانەگەیێندراو لە ئێران بوونی نییە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنین بە پێی ڕاگەیاندنی خودی ئاژانس، هیچ چالاکی یان ناوەندێکی ئەتۆمی ڕانەگەیێندراو لە ئێران بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت ڕایگەیاند: پرسێکی گرینگ کە هەیە ئەوەیە کە بە هەمان هەڵوێستێک لە بەردەوام دەیگۆڕن، وەکوو ئەوەی کە وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەمردووە و دانوستانەکان درێژەی هەیە، دیارە کە تا چ ڕادەیەک لە دروست کردنی کەش لە دژی کۆماری ئیسلامی ڕاستبێژن.

ناوبراو وتیشی: بابەتێک کە ئێمە دەبوایە هەوڵمان بۆی دابا نەهێشتنی ناڕوونی و وەڵامدانەوە بە ئەوانە بوو.

ئیسلامی جەختی کرد: ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنین بە پێی ڕاگەیاندنی خودی ئاژانس، هیچ چالاکی یان ناوەندێکی ئەتۆمی ڕانەگەیێندراو لە ئێران بوونی نییە. هاوکارییەکانمان درێژەی هەیە و گروسی ئامادەیی خۆیی بۆ سەفەر بۆ ئێران راگەیاندووە و دوای پلانڕێژییەکان ئەو سەفەرە ئەنجام دەدرێت.

News Code 44794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha