AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٦ ١٦:٢٣

وەزارەتی بەرگری :

سیخورە لەسێدارە دراوەکە هەرگیز جێگری وەزیری بەرگری ئێران نەبووە

سیخورە لەسێدارە دراوەکە هەرگیز جێگری وەزیری بەرگری ئێران نەبووە

وەزارەتی بەرگری ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند: سیخورە لەسێدارە دراوەکە هیچ کات جێگری وەزیری بەرگری نەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە پێشتر سەبارەت بە پێشینەی عەلیڕەزا ئەکبەری و جێگرایەتی ێەو لەو وەزارەتە بڵاو‌کرابوویەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند کە عەلی رەزا ئەکبەری سیخوڕی لەسێدارەد دراو لە هیچ کاتێکدا جێگری هیچ وەزیرێکی بەرگری نەبووە و لە نووسینگەی توێژینەوە کاری کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتوپە، عەلیڕەزا ئەکبەری بە مۆتایی هاتنی بەرپرسیارێتییەکەی لە نووسینگەی توێژینەوەی بەرگری داخوازی خانەنشین کردنی پێشکەش کردووە و دواتر خەیانەتی بە نیزام و گەلی ئێران کردووە و دەستی داوەتە سیخوڕی بۆ هەواڵگری بریتانیا.

News ID 44772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha