AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٢ ٠٨:٣٧

لە پەیامێکدا لە ناو زیندانەوە؛

دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: ئەگەر دەتوانی بێرەوە سەر کورسیەکەت

دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: ئەگەر دەتوانی بێرەوە سەر کورسیەکەت

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە پەیامی بۆ ئەردۆغان نارد و وتی: هەڵبژاردنی داهاتوو دەدۆڕێنیت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتی گەلان، لە تویتێکدا بە ئاماژە بەوەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا چی دیکە لە سەر کورسی سەرۆک کۆماریی تورکیا نابێت، بە زمانێکی گاڵتە بە ئەردۆغانی وت کە دۆڕاوی سەرەکی هەڵبژاردنە.

دەمیرتاش نووسی: ئەمەی کە کام بژاردە لە سەر کاغەزی هەڵبژاردن بنووسرێت ،لە دیبەیتەکانی کۆتایی هەڵبژاردندا دەردەکەوێت. ئەوەی کە ئاشکرایە ، ئەمەیە کە هەموومان لە شەڕی ئەم دەوڵەتە ڕزگارمان دەبێت و کەس ناتوانێ ئەم ڕاستیە بگۆڕێت. ئەگەر دەڵێن چۆن دەبێ بڵێم خەڵک بڕیار دەدەن.

جەختیشی کرد: ئێمە لە فێڵ و تەڵکەی پیسەی کە تۆ دەیکەی ئاگادارین بەڵام چی دیکە ڕێگە نادەین ببیتە هۆی ڕەنج و ئازاری خەڵکەکەمان دەپرسی چۆن؟ بابەتەکە ئەوەیە کە خەڵک تۆ دەناسن.

دەمیرتاش بە ئاماژە بە ڕستەی بەناوبانگی هەملێت لە بەرهەمەکەی شێکسپیەردا نووسی: " بوون یان نەبوون، ئەردۆغان ئەگەر دەتوانی جارێکی دیکە بێرەوە سەر کورسی."

News ID 44727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha