AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٧ ١٧:٢٦

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

هەواڵنێرانی گرووپی میدیایی مێهر لە سەفەر بۆ دۆحەی قەتەر سەردانی بەشە جۆراوجۆرەکانی کەناڵی "الجزیرە"یان کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەندامانی شاندی ناردراوی گرووپی میدیایی مێهر لە سەفەر بۆ قەتەر، ئەوڕۆ چوارشەممە سەردانی بەشە جۆراوجۆرەکانی بەشی عەرەبی و ئینگلیزیی کەناڵی "الجزیرە"یان کرد.

ئەمە دووەمین سەفەری هەواڵنێرانی گرووپی میدیایی مێهر بۆ دۆحە و سەردانی فەرمیی کەناڵی "الجزیرە"یە و پێشتر لە ٩ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو (1403) دوکتۆر محەمەدمەهدی ڕەحمەتی بەڕێوەبەری گشتیی گرووپی میدیایی مێهر و ئەحمەد بێن سەعید ڕەمیحی بەڕیوەبەری گشتیی هەواڵدەریی فەرمی قەتەر لە دۆحەی پایتەختی قەتەر ڕێککەوتنی هاوکارییان واژۆ کردووە.

گرووپی میدیایی مێهر پێشتریش بۆ گەشەی هاوکارییەکان لە بواری ئاڵوگۆڕکردنی هەواڵ و ڕاپۆرت و هەروەها هاوکاری سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی، وەرزشی، کۆمەڵایەتی و مۆڵتی میدیایی و بەهرەوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا نوێیەکان، ڕێککەوتننامەی لەگەڵ هەواڵدەریی تاس، سپۆتنیک و ڕووسیاسگۆدنیای ڕووسیا، شینهۆوای چین، کریاتایمزی کۆریای باشوور، دەسنگی ئەفغان (ئاوا)ی ئەفغانستان، کیۆدۆی ژاپۆن، وام‌ی ئیمارات، بێرنامای مالێزی، بریکس تی‌ڤی و ئارمەن پرێسی ئەرمەنستان واژۆ کردووە.

لە سەردانی ئەوڕۆی گرووپی میدیایی مێهر، شاندی ناردراو وێرای بەسەرکردنەوەی بەشە جۆراوجۆرەکانی کەناڵی "الجزیرە"، لەگەڵ چۆنیەتی و ڕەوتی ئامادەکردن و بەرهەم‌هێنان و بڵاوکردنەوەی پرۆگرامە هەواڵییەکان و بەرهەمە میدیاییەکان و مێژووی کامڵبوونی کەرتە جۆراوجۆرەکانی ئەم کەناڵە بە تایبەت بەشەکانی ئینگلیزی و عەرەبی ئاشنا بوون.

هەروەها لەم سەردانەدا، نوێنەرانی گرووپی میدیایی مێهر و بەرپرسانی کەناڵی "الجزیرە" جەختیان لە سیاسەتی هەواڵ و ڕوانگەی هاوبەش لە بوارە سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت لە بابەتی پرسی فەلەستین و گرنگیی ڕۆماڵدانی میدیایی کۆمەڵکوژیی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا کرد.

شایانی باسە، لەم سەردانەدا درەختێکی کانزایی و چێکراوە لە بڕۆنز لە حەوشەی بەشی عەرەبی کەناڵی "الجزیرە" سەرنج میوانانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بە تایبەت کاتێ دەرکەوت کە لە سەر هەر گەڵایەکی ئەو دارە، ناوی "هەواڵنێرێکی شەهید" تۆمار کراوە کە سەرجەم ناوی 18 کەسی پێوەیە کە لە عێراق، سووریا، لیبی، یەمەن و غەزەدا شەهید بوونە و یەکەم شەهیدیان "تارق ئەیووب" لە شەڕی عێراق و دوایین "حەسام شەبات" لە شەڕی غەزەدا شەهید بووە.

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

سەردانی هەواڵنێرانی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی "الجزیرە" + وێنە

News ID 54648

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha