بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ماڵپەڕی ئاکسیۆس ڕایگەیاند کە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتن یان ڕێکنەکەوتنی ئەمریکا لە بابەتی پرسی ئەتۆمی ئێران، پێکەوە ناکۆکن.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دابەشبوون بە سەر لایەنگرانی ڕێککەوتنی دیپلۆماتیک لەگەڵ ئێران کە بریتین لە جیمز دەیڤید ڤەنس جێگری سەرۆک کۆمار، پیتێر بڕایان هێگێست وەزیری بەرگری و ستیڤ ویتکاف ڕاسپاردەی تایبەتی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەوانی پێداگرن لە پلانی سەربازی لە دژی تاران کە بریتین لە مایک واڵتزی ڕاوێژکاری ئەمنی و مایک ڕۆبیوی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
دەستەی یەکەم هوشدار دەدەن کە هێرش بۆ سەر ئێران، هێزەکانی ئەمریکی دەخاتە مەترسییەوە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دەستەی دووەم، ئێرانیان پێ لاوازە و ئێستا بە دەرفەتێکی لەبار دەزانن لە لەناوبردنی پلانی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگەی پەلاماری سەربازییەوە.
لەمناوە سیاسەتی واشنتۆن هەمبەر بە ئێڕان ناڕوونە، چونکە هێشتا ئەم بابەتە وەک پرسێکی سیاسی لە کۆشکی سپیدا تاوتوێ نەکراوە.
Your Comment