بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت ئەگەرچی ئەمریکا گوشاری هێناوە بهڵام ههرگیز پێشمهرگه یهكناگرێتهوه.
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لهبارهى پهیوهندیهكانى نێوان پارتىو یهكێتى ڕایگهیاند: "لەو ماوەیەدا ناکۆکییەکان زۆر توندبوونەوە، بهڵام لەم چەند ڕۆژەدا، چەند کۆبوونەوەیەکیان کردووەو دەگەنە ئەنجام، چونکە ئەوان هیچ چارەیەکیان نییە جگە لەپێکەوەکارکردن.
ئهوهشى ڕوونكردهوه کە ئەگەر پێکەوە کارنەکەن، هێزەکانی هاوپەیمانان کە مەشق بە پێشمەرگە دەکەن، یان ئەمریکا کە پارە دەدات بەهێزی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنییەکانی کوردستانو دژەتیرۆر، ڕەنگە ئهوكات هەڵوێستێکی دیکەی هەبێت ئەگەر ئەو دوو حزبە ناکۆکبن، چونکە ئهمریكا داوای یەکگرتنەوەی پێشمەرگە دەکات.
سهبارهت بهیهكگرتنهوهى هێزهكانى پێشمهرگهش بۆ ئاژانسى ئهنادۆڵى توركی وتویهتى:"من پێموانییە هێزی پێشمەرگە بەو شێوەیەی خەڵک دەیەوێت یەکبگرێتەوە، هەرگیز یەکناگرێتەوە، چونكه تائێستا دوو ئەزمونمان هەیە، ئەزمونی یەکەم لەدوای یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمان لەساڵی 1992، هێزی پێشمەرگە بوو بەیەک هێز".
ئهوهشى وت:"بهڵام کاتێک شەڕی ناوخۆ دەستیپێکرد، هەموو پێشمەرگە لەماوەی یەک کاتژمێردا جیابۆوه، نەک تەنها جیابونەوە، بەڵکو شەڕیشیان دژى یەکتر کرد، ئەزمونی دوەمیشمان لەکاتی شەڕی داعش بوو کە زیاتر لە 14 لیوای هێزەکانی پێشمەرگە یەکیانگرتبۆوه، هێزەکانی 70و 80ش لەبەرەکانی شەڕبوونو بەرگرییان دەکرد، بەڵام کاتێک 16ی ئۆکتۆبەرو هێرشی عێراق بۆسەر کەرکوک، خانەقین، شنگالو ئەو ناوچانە ڕوویدا، لەماوەی کاتژمێرێکدا لیواکانیش جیابوونەوە و چەکەکانیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکرد، ئەمەی ئێستاش هەمان شێوەیە، ڕەنگە لەژێر فشاری ئەمریکا یان لەبەرئەوەی ئەمریکا پارەی پێشمەرگە نەبڕێت، یان لەبەرئەوەی وڵاتانی هاوپەیمان مەشق بە پێشمەرگە دەکەن شتێك ڕووبدات".
Your Comment