بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی بڕگەکانی دژە ئێرانی یاسای دەرەتانی بەرگریی نەتەوەیی 2023 ی ئەمریکا ،وتی: ئەو یاسایە هەوڵێکە لە پێناو گەشەدان بە ڕوانگەی ئێران تۆقی و چەواشەکاری ئەمنییەتی دژی کۆماری ئیسلامی.
کەنعانی وتی: ئەم هەنگاوە دژە ئێرانییە ئیدانە دەکەین و باس کردن لە پاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە چالاکی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران، نیشانەی رۆڵی تێکدەرانە و شڵەژێنەری ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس و ڕۆژاوای ئاسیایە.
وتیشی: هاوکاری دوو لایەنەی ئێران و دەوڵەتەکانی تر لە بوارە جۆراوجۆرەکان لەوانەش هاوکاری رێگەپێدراوی بەرگری ، لە چوار چێوەی بەرژەوەندی هاوبەش و بە گوێرەی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان بووە و دژی هیچ وڵاتێکی تر نییە.
ئەوەشی وت کە ئێران سەلماندوویەتی مل بۆ لۆژیکی زۆربێژی کەچ ناکات .
هەروەها رایگەیاند: پشتیوانی هەمە لایەنەی ئەمریکا لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی وەک تەنیا ڕژێمی خاوەن چەکی ئەتۆمی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا ،پشتیوانی لە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی دژبەرانەی ئەم رژێمە وەک جدی ترین هەڕەشە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دێتە ئەژمار.
Your Comment