بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس شەبەکی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: بوونی حەشدی شەعبی ئاسایش و ئەمنییەتی نەینەوا دەستەبەر دەکات لە بەرانبەرپیلانەکانی تورکیا، ئەسیل نۆجەیفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا و گرووپە تیرۆریستییەکانیش.
وتیشی: هێزە ئەمنییەکان، بە تایبەت هێزەکانی حەشدی شەغبی، دوای شکست پێهێنانی تیرۆریزم و وەدەستهێنانی سەرکەوتن و پووچەڵ کردنی پیلانەکان بۆ کۆنتڕۆڵی مووسڵ، توانیویانە زۆربەی ناوچە سنوورییەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.
زیادیشی کرد: ئەسیل نۆجەیفی پارێزگاری پێشووی نەینەوا دەستی هەبوو لە ڕەوتی جێگیر کردنی هێزەکانی تورکیا لە بنکەی زیلەکان ، بەڵام هاتنی حەشدی شەعبی هەموو پیلانەکانی ئەم مزۆرەی ئەنقەرەی پووچەڵ کردەوە.
Your Comment