نەجاح محەمەد عەلی شرۆڤەکار و چالاکی سیاسی عێراقی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە سەفەری سەرۆکی رژێمی زایۆنی بز سەر دوو وڵاتی بەحرەین و ئیمارات ، جەختی کرد: ئەم سەفەرە لە پێناو هەنگاوهەڵگرتنە لە رێگای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی کە ساڵی 2020 لە نێوان ئەم دوو وڵاتە و رژێمی زایۆنی دەستیپێکرد.
وتیشی: لە ئەنجامەکانی ئەم سەفەرە ئەوەیە هەوڵ دەدرێت چییەتی و بوونی ساختە و داگیرکەرانەی رژێمی زایۆنی ، بە شتێکی ئاسایی لە نێوان کەلانی ناوچەکە نیشان بدرێت، لە حاڵێکدا کە گەلانی ناوچەکە دژی هەر وەشنە داگیرکارییەکن و لە گەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان دژن.
زیادیشی کرد: راستیەکە ئەمەیە کە پەیوەندی عەرەبستانی سعودی لە ئێستادا لە گەڵ رژێمی زایۆنی گەیشتۆتە ئاستی ئاسایی بوونەوە .
نەجاح عەلی جەختیشی کرد کە ئنم وڵاتانەی قەراخی کەنداوی فارس کاتێک دەچنە ناو رەوتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان هیچیان نییە بیدەنە رژێمی زایۆنی جگە لەوەی خاکی وڵاتیان بدەن بۆ کردنەوەی بنکەی سیخوڕی مووساد و دیکەی دەزگا هەوا گرییەکانی دژبەری ئێران و بەرەی بەرخۆدان.
Your Comment