AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٧ ١٠:٥٥

لە گەڵ سەرۆکی پێشوی شارەوانی ئامەد؛

نوێترین پەیام و وێنەی سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان بڵاو‌کرایەوە

نوێترین پەیام و وێنەی سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان بڵاو‌کرایەوە

هاوسەرۆکی پێشوتری پارتى دیموكراتى گه‌لان (هەدەپە) لەتویتەری خۆی وێنەیەکی خۆیی‌و د.عەدنان سەلچوک مزراکلی سەرۆکی پێشوی شارەوانی ئامەدی بڵاوکردەوە کە لەهەمان زیندانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری پارتى دیموكراتى گه‌لان (هەدەپە) لەتویتەری خۆی وێنەیەکی خۆیی‌و د.عەدنان سەلچوک مزراکلی سەرۆکی پێشوی شارەوانی ئامەدی بڵاوکردەوە کە لەهەمان زیندانە و نووسی: خەمبار مەبن، سەردەمەکە دەگۆڕێت.

لەگەڵ ئەوەی دادگای باڵای تورکیا بڕیاری سزای زیندانیکردنی مزراکلی بەنایاسایی پێناسەکردو داوای هەڵوەشاندنەوەی کرد، بەڵام دادگای ئامەد ئامادە نییە ئازادی بکات.

مزراکلی لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2018 توانیی 62.93%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت‌و ببێتە سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەڵام دوای چەند هەفتەیەک بەبیانوی هاوکاریکردنی پەکەکە دوورخرایەوە و کەسێکی دیکە لەشوێنەکەی دانرا.

دواتریش لەلایەن داگای سزا قورسەکانی ئامەدەوە بەنۆ ساڵ‌و چوار مانگ‌و 15 ڕۆژ زیندانیکردن سزادرا.

دادگای باڵای تورکیا دەڵێت: "لەپرۆسەی لێکۆڵینەوەکانی دادگادا کەموکوڕیی یاسایی هەبوە، بۆیە پێویستە سزاکە هەڵبوەشێندرێتەوە".

News ID 44364

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha