بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق قسەی کرد.
پزشکیان ڕایگەیاند: پەیوەندی لەگەڵ عێراق یەکێکە لە گرنگترین بوارەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، و ئێمە خەڵکی عێراقژبە خەڵکی وڵاتی دۆست و دراوسێی و برایان دەزانین.
وتیشی: هیوادارم لە زووترین کاتدا دەرفەتی دیداری تاکەکەسیمان جارێکی تر ڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی بتوانین تاوتوێی چارەسەرەکان بکەین بۆ بەهێزکردنی هاوسۆزی و یەکگرتوویی، هەروەها زیاتر فراوانکردن و قووڵکردنەوەی پەیوەندی و هاوکاری نێوانمان لە پێناو دەستەبەرکردن و بەرەوپێشبردنی خۆشگوزەرانی، ئاشتی، و پەرەپێدانی زیاتری ئێران و عێراق و هەروەها گەلانی ناوچەکە.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک کۆماری عێراق، وێڕای پیرۆزبایی جەژن و سەرەتای ساڵی نوێ لە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران و گەیاندنی سڵاو بە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند، دەوڵەت و نەتەوەی عێراق هەمیشە لە تەنیشت کۆماری ئیسلامی ئێران بوون و دەبن.
عەبدولەتیف ڕەشید جەختی لەوە کردەوە: گەل و حکومەتی عێراق هەمیشە باشترینیان بۆ دراوسێکانیان ویستووە. هیواشی خواست لە زووترین دەرفەتدا لەگەڵ پزشکیان دیدار بکەن.
Your Comment