بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، سەرچاوەیەکی کوردی لە لێدوان بۆ هەواڵدەریی فەڕەنسا، ئیدعای کرد کە دەوڵەتی کاتی سووریا و بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردی سەبارەت بە ئیدارەی بەنداوی تەشرین لە باکووری سووریا، ڕێککەوتن.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: بەپێی ڕێککەوتنەکە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە یەکجاری لەو بەندئاوە دەکشێنەوە و ئاسایش و ئیدارەی ئەو دامەزراوەیە ناوەناوە دەدرێتە ئیدارەی خۆسەری کوردی و ناوەندێکی هاوبەش کە لەم دواییەدا دامەزراوە.
Your Comment