AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٩ ٠٩:٠٥

پاگەندەی هێرشی ئەمریکی-زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

پاگەندەی هێرشی ئەمریکی-زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

ڕۆژنامەیەکی ڕووسی بە بڵاوکردنەوەی وتارێک دەڕوانێتە پاگەندە و پیلانی ئەمریکی-ئیسرائیل بۆ بوردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی والچینکۆ لە ڕۆژنامەی مسکۆڤێسکی کۆمسۆمۆڵتس بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لەبارەی ئامادەیی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ بوردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئیدعای کرد: ئەرتەشی ئەمریکا هێزی دەریایی و ئاسمانیی خۆی لە نزیکیی ئێران ڕاگرتووە و بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە (ئایپریل) هێرشێکی هەموولایەنە بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمی و ژێرخانە سەربازی و گواستنەوەییەکانی ئێران.

نووسەری وتارەکە بە پشتبەستن بە بۆچوونی دوو کارناسی ڕووسی بە ناوەکانی ڤیلادیسلاو شوریگین و ئەلکساندێر زیمۆفسکی، لای وایە ئەم ئامادەییە بۆ هێرشی هاوبەش لە مەودای زەمانیی 9 تا 11 ئایپرێل دەبێت؛ واتە زمانێک کە فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەدا کۆتایی بە داڕشتنی پلانەکانی دەێنێت.

بە گوێرەی ئەم پاگاندا میدیاییە، هێزەکانی ئەمریکا، 80 تا 98 فرۆکەی جەنگییان بۆ ئەو هێرشە ئامادەکردووە کە لەو ڕێژەیە 50 تا 70 فرۆکەیان بۆ هێرش‌کردنە سەر ئێران لە گەشتێکدا دەبن و هاوکات شیمانەی بەشداریی 6 فرۆکەی بی 2ی سپریت بە هەڵگرتنی بومبای جی‌بی‌یو و بومبای ڕێنوێنی‌کراوی خاڵ‌پێک بە کێشی 13600 کیلۆگرام و مووشەک دەکرێت کە توانای دزەکردنە ناو ناوەندگەلێک لە 60 مەتری ژێر چیمەنتۆ و کۆنکرێتیان هەیە.

لە کاردانەوە بەم پاگەندەیە عەبدولباری عەتوان شرۆڤەگەری جیهانی عەرەب لە وتارێکدا بۆ "رای الیوم" نووسی: کەس بە دوای شەڕەوە نییە، بەڵام ئەگەر ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بەدوای هەڵگیرساندنی شەڕەوە بن، ئێران ناچار لە بەرەنگاربوونەوەیە، چونکە گومان و دەستەوەستان پاشهاتی مەترسیداری بەدواوە دەبێت. لە لایەکی ترەوە ترامپ ترسەنۆکتر لەوەیە کە لەگەڵ ئێراندا تێهەڵچێت و بەپێچەوانەی سەرۆکانی پێشتری، ئەو لە شەڕ دژی ئێران تەنیا ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی لەگەڵە.

عەتوان بە ئاماژە بە دەستەوەستانی ئەمریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕایگەیاند: ئەمریکا بە هەموو هێزی سەربازییەوەی، گەلێ‌جار و لەوان لە ڤیەتنام، ئەفغانستان و عێراق تووشی شکست هاتووە. ترامپ ڕەنگە لە بازرگانی و تجارەت بگات، بەڵام لە سیاسەت و کاروباری سەربازی و ستراتژیکدا هیچ نازانێت و پێدەچێ کە هاوڕێیانی زایۆنیی بەرەو هەڵدێری داڕمانی ببەن؛ وەک چۆن گۆرپاچۆف شکستی هێنا و یەکێتی سۆڤیەتی تەنیا بە پشتبەستن بە بەڵینەکانی ئەمریکا و پەیمانی وێرشۆ لە بەر یەک هەڵوەشاندەوە.

لە لایەکی ترەوە سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران ڕۆژی ڕابردوو (17ی خاکەلێوە) بە جەخت‌کردن لە وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە لایەن ئێران بە هەموو هێزەوە، وتی: ئێمە لە بەرەنگاربوونەوەی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی و ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی، ڕاستیی هێز و توانستی خۆمان و خاڵە لاوازەکانی دوژمنمان تاقی کردەوە و توانیامن لە کەمترین کاتی مومکیندا هەندێک لە هەڵەکانی پێشوومان چارەسەر بکەین و ئێستا بە ئەرخەیانییەوە دەڵێم کە دۆخی پەدافەندی ئاسمانی، ئاستی بەرهەم‌هێنان و توانستی مووشەکی و درۆنی و کروزییمان لەگەڵ دۆخی ڕاپەڕاندنی بەڵێنی ڕاستیی دوو زۆر سەرترە.

هاوکات سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە (16ی خاکەلێوە) لە کۆبوونەوەی نەورۆزی لەگەڵ باڵوێزان و سەرۆکی ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی دانیشتووی تاران، سەبارەت بە هەڵوێستی بەرپرسانە و ژیرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان، جەختی کرد: وەڵامی ئێران بە نامەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گونجاو لەگەڵ ناوەڕۆک و ڕاوێژی نامەی ترامپ بووە و لە هەمان کاتدا دەرفەتی بەهرەوەرگرتن لە دیپلۆماسیش پارێزراوە.

وتیشی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنێک کە بەپێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەردەوام دەستەوەدامێنی هەڕەشە و هێز و پەلامارە و بەرپرسانی هەڵوێستی دژوازانە دەگرنە بەر، بێ مانایە و بەوەشەوە ئێمە پابەندی دیپلۆماسی دەبین و ئامادەین لە ڕێگەی ناڕاستەوخۆوە دانوستان بکەین.

News ID 54536

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha