بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، گفتوگۆیان پێ باشترە لە ململانێکان و هەوڵدەدەن پشتێنەیەکی ئاشتی و ئەمنی لە دەوری وڵاتەکەیان دروستبکەن بە دامەزراندنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ دراوسێکانیان، هەروەها دەیانەوێت لە ناوچەکە سازان هەبێت، نەک ململانێ.
دەشڵێت، "بێدەنگبون لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل واتە هاوبەش بوون لەو تاوانە".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ هەینی لە میانەی وتاری فەرمی کردنەوەی چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا (ADF 2025) ڕایگەیاند، "جارێکی دیکە دیڵێینەوە کە گفتوگۆمان پێ باشترە لە ململانێکان، عەقڵی ساغ و ویژدانی جیهانی باشترە لە جەمسەرگیری.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە تەنها دانیشتوی ئەم جوگرافیایە نین، بەڵكو خاوەنی جوگرافیاكەین، هەزار ساڵە لێرەین، ان شاءاللە چەندین سەدەی دیكەش لێرە دەبین، هەوڵدەدەین پشتێنەیەکی ئاشتی و ئەمنی لە دەوری وڵاتەکەمان دروستبکەین بە دامەزراندنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ دراوسێکانمان و دروستکردنی پردی دیالۆگ لەنێوان لایەنە ناکۆکەکان.
ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، "دەمانەوێت لە ناوچەکە سازان هەبێت، نەک ململانێ، خۆشگوزەرانی هەبێت، نەك خوێن و فرمێسک و ئازار و گرژی. دەمانەوێت جیهانێکی لەو شێوەیە بۆ منداڵەکانمان بەجێبهێڵین.
ئەوشی خستەڕو، "بێدەنگبون لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل واتە هاوبەش بون لەو تاوانە، ماوەی یەک ساڵ و نیوە ئیسرائیل جینۆسایدێکی ڕون لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەدات".
لەم دیدارەدا ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سووریا و هاوسەرەکەشی بەشدار بوون و لە ڕیزی پێشەوەی کۆڕەکە لای ئەردۆغان و هاوسەرەکەی دانیشتبوون.
Your Comment