بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری سیاسی ڕیبەری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەسەڵاتی تەواوەوە بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، بەڕێی عەمانەوەیە.
وتیشی: تاران بە دوور لە نمایش و زمانبازی لە بەردەم کامێراکان، بەدوای ڕێککەوتنی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەیە، بۆیە پێشنیاری گرنگ و جێبەجێکارانە ئامادەیە و ئەگەر واشنتۆن ڕاستگۆیانە و بە ئیرادەی ڕێککەوتنەوە هاتبێت، ڕێگەی ڕێککەوتن ڕوون و هەموار دەبێت.
Your Comment