AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٢ ١٢:١٦

مافی ئەتۆمی و هێزی بەرگریی ئێران جێی دانوستان نییە

مافی ئەتۆمی و هێزی بەرگریی ئێران جێی دانوستان نییە

ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیس جەختی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هیچ دانوستانێکدا لە هەڵوێستی بنەمایی خۆی و لەوان مافی ئەتۆمی و توانستیی بەرگریی ناکشێتەوە.

بێهنام سەعیدی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە پێداویستییەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانەکاندا پەیجۆری بنەما و هەڵوێستە بنەمایەکانی خۆی دەبێت و خەڵکی دڵنیا بن کە ئێمە لە پرێنسیپەکانی خۆمان ناکشێینەوە.

نوێنەری خەڵکی جیرۆفت وتیشی: پرسی ئاشتەوایی ئەتۆمی، هێزی بەرگری و مووشەکی و پاڵپشتی لە بەرەی بەرخۆدان، هێڵی سووری ئێرانن و ئێمە لە مافی خۆمان لەو بوارانەدا پاشگەز نابینەوە.

News ID 54576

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha