بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی وتی: پلانمان هەیە ڕۆژی شەممە هەڵسەنگاندن بۆ نیاز و جدیەتی لایەنی بەرامبەر بکەین و هەنگاوەکانی داهاتوومان بەو پێیە بنێین.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی ئێکس نێتۆرک نووسیویەتی: بە نیازپاکی و وریایی تەواوەوە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە دیپلۆماسی دەدەین. پێویستە ئەمریکا ئەم بڕیارە بەرز نرخێنێت کە سەرەڕای هەڵسوکەوتی دوژمنکارانەیان دراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نە پێشوەختە حوکم دەدەین و نە پێشبینیش دەکەین؛ پلانمان هەیە ڕۆژی شەممە مەبەست و جددیەتی لایەنی بەرامبەر هەڵسەنگێنین و بەو پێیە هەنگاوەکانی داهاتوومان ڕێکبخەین.
Your Comment