بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ هەندێک لە بەکارهێنەران لە تاران هۆشداریی بوومەلەرزەیان وەرگرت کە دوای ئەوە سەرۆکی ناوەندی بوومەلەرزە ناسی ئێران لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: بوومەلەرزە پێش بینی ناکرێت و هیچ هۆشدارییەک سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزەمان دەرنەکردووە.
لە درێژەی لێکدانەوەکاندا محەمەد ئەمین ئاغەمیری، جێگری وەزیری پێوەندییەکان و سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێکخستنی یاساکانیش سەبارەت بە بابەتی پەیامی هۆشداریی بوومەلەرزە شرۆڤەی دا و وتی: بەختەوەرانە بە دڵنیاییەوە بە خەڵک ڕایدەگەیێنین کە هیچ جۆرە خراپەئامێرێک و یان هاک کردنێک لە ئارادا نەبووە و درزی ئیتلاعاتیشمان نەبووە و بەس هەڵەی گرووپی لێکۆڵینەوەیی و تەکنیکی بووە.
Your Comment