AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٧ ٠٩:١٣

ئەنجامی دوایین شوێنگیرییەکان؛

پەیامی هۆشداریی بوومەلەرزە بۆ هاووڵاتیان ساختە بوو/هەک وەدرۆ خرایەوە

پەیامی هۆشداریی بوومەلەرزە بۆ هاووڵاتیان ساختە بوو/هەک وەدرۆ خرایەوە

پەیامی هۆشداریی بوومەلەرزە کە دوێنێ بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئۆپێراتۆرێک نێردرابوو ساختە بووە و بە هۆی هەڵەی ئەو ئۆپێراتۆرە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ هەندێک لە بەکارهێنەران لە تاران هۆشداریی بوومەلەرزەیان وەرگرت کە دوای ئەوە سەرۆکی ناوەندی بوومەلەرزە ناسی ئێران لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: بوومەلەرزە پێش بینی ناکرێت و هیچ هۆشدارییەک سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزەمان دەرنەکردووە.

لە درێژەی لێکدانەوەکاندا محەمەد ئەمین ئاغەمیری، جێگری وەزیری پێوەندییەکان و سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێکخستنی یاساکانیش سەبارەت بە بابەتی پەیامی هۆشداریی بوومەلەرزە شرۆڤەی دا و وتی: بەختەوەرانە بە دڵنیاییەوە بە خەڵک ڕایدەگەیێنین کە هیچ جۆرە خراپەئامێرێک و یان هاک کردنێک لە ئارادا نەبووە و درزی ئیتلاعاتیشمان نەبووە و بەس هەڵەی گرووپی لێکۆڵینەوەیی و تەکنیکی بووە.

News ID 44361

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha