بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتی: بەرپرسانی ئەمریکایی دەزانن ئێران لە ژێرگوشار و هەڕەشەدا نە ئامادەی دانوستان دەبێت و نە خاڵیش دەدات.
وتیشی: دانوستان و رێککەوتن لۆژیکی خۆی هەیە. هەڵوێستی ئێران هاوپەیوەند بە دانوستانی ئەتۆمی تەواو روونە.
راشیگەیاند کە ئێران دەیەوێت بەرجام بگاتە ئەنجام و پێویست بە رێککەوتنی ئەتۆمی ، پێویستییەکی تاک لایەنە بۆئێران نییە و ئێران لە پێگەیەکی لاوازەوە دانوستان ناکات.
Your Comment