AP ١٤٠١ سەرماوەز ٨ ١٥:٠٦

ڕەئیسی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق:

بوونی بیانییەکان لە ناوچەکە نابێتە هۆی هاتنە دی ئاسایش

بوونی بیانییەکان لە ناوچەکە نابێتە هۆی هاتنە دی ئاسایش

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ڕوانگە هاوبەشەکانی ئێران و عێراق لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وتی: گفتوگۆکانی نێوان شاندی عێراقی و ئێرانی بۆ چارەسەری پرسە دوولایەنەکان کاریگەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەفەری ناوبراو بۆ ئێران، وتی: پێوەندییەکانی ئێران و عێراق پێوەندییەکی ئاسایی نییە.

ڕەئیسی وتی: ئێمە لە بواری بازرگانی، فەرهەنگی، ترانزیت، زانستی و تەکنۆلۆژیا و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هاوکاریمان هەیە و هیوادارین کە ئەو هاوکارییە گەشە بکات.

ناوبراو زیادی کرد: لە ڕوانگەی ئێمە و دەوڵەتی عێراقەوە ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە زۆر گرینگە و کەواتە بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر، تیرۆریزم و تاوانە ڕێکخراوەییەکان لە ڕیزی ڕێککەوتن و هاوبەشییەکانی نێوان دوولایەنەکەیە.

ڕەئیسی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە تەنیا لەلایەن دەوڵەت و نەتەوەکانەوە دێتە دی، وتی: بوونی بیانییەکان لە ناوچەکە نابێتە هۆی ئاسایش و ئەمنیەت و تەنیا کێشە دروست دەکات. هەر ئەو جۆرە کە بوونی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان و ناوچەکانی دیکەی جیهان ئاسایشی دروست نەکرد لە عێراقیش ئەو بوونە، ناتوانێت ئاسایش بهێنێت و چوونە دەرەوەیان لە ناوچەکە زۆر گرینگە.

ناوبراو گفتوگۆ لەسەر بابەتی پارە و بانگ و هەنارد ەکردنی گاز و نەوت لە دیکەی تەوەرەکانی دیداری خۆی لەگەڵ لایەنی عێارقی ڕاگەیاند و وتی: ئەو سەفەر و گفتوگۆیە لە نێوان شاندی عێراقی و ئێران لە چارەسەری پرسەکانی نێوانمان کاریگەرە.

سوودانیش وتی: سەفەری ئەمڕۆ بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی مێژوویی نێوان ئێران و عێراقە. هەروەها خاڵی هاوبەشی زۆر لەنێوان دوو نەتەوەکە هەیە.

هەروەها وتیشی: نەتەوە و دەوڵەتی عێراق هیچکات گەل و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێرنا لە ساڵانی ڕابردوو بەتایبەتی لە ساڵی 2003 بەدواوە لە شەڕ دژی تیرۆریستانی داعشی لە بیر ناکات.

News ID 44289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha