AP ١٤٠١ سەرماوەز ٦ ٠٨:٣٦

یەدیعوت ئاحارنووت رایگەیاند:

دووەمین هێرشی سایبری بۆ سەر ئیسرائیل/ فرۆکە و شەمەندەفەرەکانی تێلاڤیڤ وەستان

دووەمین هێرشی سایبری بۆ سەر ئیسرائیل/ فرۆکە و شەمەندەفەرەکانی تێلاڤیڤ وەستان

بۆ دووەمین جار لە ڕۆژێکدا هێرشی هاکرەکان بۆ سەر ئیسرائبل بووە هۆی پەککەوتنی گەشتی فرۆکە و شەمەندەفەرەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی هاکرەکان بۆ سەر ژێرخانەکانی ڕژێمی زایۆنی بووە هۆی لەکارکەوتنی کامپیۆتەرەکانی ناوەندی ڕێگای ئاسنی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها هەڵوەشانەوەی هەموو گەشتەکان.

رۆژنامەی یەدیعووت ئاحارنووت رایگەیاند کە بەیانی رۆژی شەمە و شەوی شەمە دوو هێرشی سایبری کراوەتە سەر ئیسرائیل.

پێشتر لەربەیانی رۆژی شەمە گرووپێک هاکر لە سەر ماڵپەڕی Sceurity Information Newspaper نووسیان گرووپێک هاکەری ئێرانی توانیویانە کامێراکانی چاودێری هی یەکێک لە ڕێکەراوە سیخوڕییە سەرەکییەکانی ئیسرائیل لە کاربخەن لە رۆژی تەقینەوەکەی قودس و دواتریش ڤیدیۆی یەکێک لە تەقینەوەکان بڵاو بکەنەوە.

News ID 44263

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha