هەرێمی کوردستان دەبێ وڵام بداتەوە بۆچی بەڵێنەکانی جێبەجێ ناکات/ ئاسایش هێڵی سوورە بۆ ئێمە

جێگری سیاسی نووسینگەی عەقیدەتی سیاسی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئێران دەڵێت: گرووپە جیایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەستوپەیوەندی بیانییەکانن.

سەردار رەسوول سەنایی راد جێگری سیاسی نووسینگەی عەقیدەتی سیاسی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئێران، لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە خولی نوێی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان وتی: ئەم هەنگاوەی سوپای پاسداران دوای ئەوە بوو کە چەندین جار بەرپرسانی سەربازی و سیاسی وڵات هۆشدارییان بە بەرپرسانی هەرێم دابوو کە پایبەند بێت بەو رێککەوتنەی لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی بوونی هێزەکانی دژە شۆڕش لە خاکی هەرێم، بە حۆرێک کە دەبێ جیهازاتی سەربازی و چەک و چۆڵیان نەبێت و دوور بن لە سنوور.

وتیشی: سەرەڕای بوونی ئەم ڕێککەوتنە، ئەم گرووپانە بنکەی ئۆپراسیۆنیان لە نزیک سنووری ئێران و بە مەودای کەم کە هۆکاران و دەستوپەیوندە بیانییەکانیش سەردانیان دەکرد، چێکرد و نەک هەر لە کۆبوونەوەکانیاندا هۆکارانی سەر بە دەزگای هەواڵگری وڵاتانی بیانی بەشدار دەبوو، بەڵکوو هەندێ لە هێزە بیانییەکانیش هاتووچووی ئەو بنکە و بارەگایانەیان دەکرد. و چالاکی تیرۆریستی بۆ نا ئەمن کردنی رۆژاوا و ناوچەگەلێ لە قەراغی سنوورەکان و لە ناو خۆی وڵات درابووە ئەم گرووپانە.

راشیگەیاند: چەندین جار بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هۆسداریمان دابوو کە بنکەی ئەم گرووپانە کۆکاتەوە و لە سنووری ئێران دووریان بخاتەوە. کە بە داخەوە ئەم کارەیان نەکرد بۆیە بڕیار درا کە بنکەکان بکرێنە ئامانج و پێش ئەوەش مووشەکبارانی بنکەکان بکەین بە هەرێمی کوردستانمان وت خەڵکی ئاسایی لە نزیکی بنکەکان نەمێنێت.

ئەوەشی ئاماژە پێدا کە هێرشەکان بە چەکی خاڵ پێک ئەنجام درا و ئەمە نەیهێشت کە خەساری گیانی لە هاووڵاتیانی سڤیلی کوردی هەرێم بکەوێت.تەنانەت هەموو هەوڵمان ئەوە بوو کە کەمپی شوێنی مانەوەی بنەماڵەی تیرۆریستان خەسار نەبینێت.

سەردار سەنایی راد درێژەی دا : کاتێ لەم گرووپانە ورد ئەبینەوە پشتیوانی دارایی سعودیە و پەیوەندی هەواڵگری ئەمنی ئەمریکاییەکان و زایۆنییەکان لەوان ئاشکرایە.

جەختیشی کرد: ئاسایش و ئەمنییەتی وڵات هێڵی سوورە بۆ ئێمە و مافی خۆمانە هەڕەشەکان لە سەر وڵاتەکەمان بسڕینەوە.

ئەوەشی وت کە دەبێ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وڵامدەر بن بۆچی سەرەڕای بوونی پەیمان بە ئێران، ئەم گرووپانە بنکەی ئۆپراسیۆنیان هەیە و دژی ئاسایش و ئەمنییەتی ئێران چالاکن.

News Code 44218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha