بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ئەلئەخبار، "شەڕەکە دەکێشینە ناو ئێران"، ئەوە ڕستەیەکە کە محەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سعوودی لە وەڵام بە داوود ئەلشەریان، بەڕێوەبەری ناسراوی ئەو وڵاتە و چەند ساڵ لەمەوپێش هێنایە ئاراوە. زۆر کەس لە ئەو کاتەدا لە کاتی شرۆڤە کردنی قسەکان بێن سەلمان وتیان کە ڕیاز، پشت دەبەستێت بە شانەکانی داعش و ئۆپراسیۆنگەلێک کە بزووتنەوە جودایی خوازەکان لە سیستان و بەلووچستان. بەڵام لە بەڵگەیەکی دیکە دەستی ڕۆژنامەی ئەلئەخبار کەوتووە، دەردەکەوێت کە مەبەستی بێن سەلمان، کردنە ئامانجی کەشی ناوخۆیی ئێران، لە ڕێگای گەڵاڵەی دزە لە نێو گەنجان، هاوکات لەگەڵ توند بوونەوەی گوفتمانی ترساندن لە ئێران.
ڕۆژی 6 ی جوونی 2016، چوار ڕۆژ دوای هێرشی گەنجانی ئێرانی بۆ سەر کونسوڵخانەی عەرەبستان لە مەشهەد، ئەنجومەنی نەتەوەیی مێدیایی ئیماراتی گەڵاڵەیەکی پێشکەشی باڵوێزەکانی سعوودی و بەحرەین کرد کە ناوی "ستراتیژی مێدیایی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئێران" بوو. ئەو گەڵاڵە کە بە هاوئاهەنگی ئەمریکییەکان پێک هاتبوو، لاواز کردنەوەی ئێران لە ناوخۆوەی شوێنگیری دەکرد.
ستراتیژی مێدیایی پێشکەش کراو لە ئیماراستیش لە لایەن وەزیری راگەیاندن و سەرۆکی شاندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نەتەوەیی مێدیا لە، سوڵتان ئەلجابر دەڵیت کە ئامانجی ئەوە "دروست کردنی ڕای گشتی دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوخۆی ئێران و دەرەوە" یە. هەروەها ئەو ستراتیژییە بەس لەسەر بواری سیاسی و بە دوور لە گوفتەمانی ئایینی داکۆکی دەکات.
سەبارەت بە کەناڵی هەواڵ، کەناڵی هەواڵی "ئێران ئینتێرنەشناڵ" کە لە ناوەڕاستەکانی ساڵی 2017 لە لەندەن کرایەوە و مێدیاکان و ڕۆژنامەڤانانی دژبەری ئێرانی لە خۆیدا کۆ کردەوە. لە دەقی ستراتیژی، بودجەکەی ساڵانە 20 بۆ 60 مکیۆن دۆلار کە ئێستا دوو ئەوەندەش بووەتەوە، لەبەرچاو گیراوە فەرمانبەرانی ئەو کەناڵە لە 100 چالاکی مێدیایی پێک هاتووە و ئامانجیشی، خستنە بەردەنگی گەنجانی ئێران بە پێشکەش کردنی بەرنامەی کۆمەڵایەتی کاریگەر لەسەر ژیانی ڕۆژانەی ئەوانە.
لە ئامێرگەلی بەڕێوەبەرایەتی دیکەی گەڵاڵەی بەرەڕوو بوونەوەی ئێران، کۆمەڵێک لە داهێنانەکان لەوانە " بیر بکەوە ئەگەر ئێرە ئێران بوایە" بە بودجەی 380 هەزار دۆلاری و گەڵاڵەی " هزر، قبووڵ کردن، گۆڕان" بە بودجەی 546 هەزاردۆلاری. هەروەها گەڵاڵەی "کاریکاتۆرەکان و کەسایەتییە کارتۆنییەکان" بە بودجەی 866 هەزار دۆلاری.
بەڵگەی ژمارەی دوو نیشانی دەدات کە ئەنجومەنی نەتەوەیی مێدیای ئیمارات، گرووپێکی دە کەسی بە بەشداری سەیف زعابی باڵوێزی ئیمارات لە تاران، لە ئاگاداری پرسەکانی ئێرانە، بۆ شوێنگیری بەڕێوەبردنی ئەو ستراتیژییە پێک هێناوە.
بەڵگەکانی 3 و 4 دوو نامە لە سوڵتان جابر سەرۆکی ئەنجومەنی مێدیایی نەتەوەیی ئیمارات بۆ عوبەید بێن زاید ئالی نەهیان" وەزیری دەرەوەی ئیماراتە کە لە ژمارەی دوودا سەبارەت بە ستراتیژی، بەشەکان و ئامانجەکانەوە قسە دەکات و لە چوارەمیشدا، گۆڕاناکری بەڕێوەبردنی گەڵاڵەکە بۆ ناوبراو شرۆڤە کراوە.
بەڵگەی ژمارە 5 گرینگترین بەڵگەیە، چونکوو ئاماژە دەکاتە سەر ئەو ستراتیژییە لەلایەن کومیتەی سێ لایەنەیی ئەمریکی-سعوودی-ئیماراتی کە ڕێکەوتی پێشکەش کردنی ئەو گەڵاڵە بە ئەمریکییەکان دوای چوونە دەرەوەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە چونکوو دەوترێت لایەنی سعوودی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی جی 20 کە لە ئارژانتین لە 30 نۆڤەمبەری 2018 بەڕێوە چوو، بە ناوی گەڵاڵەی لاوازی کردنی ئێران لە ناوخۆوە، پێشکەش کراوە.
هەنگاوە ستراتیژیەکان
هەنگاوی یەکەم: پۆرتاڵی ئێرانیانی هابو ماڵپەڕی iranianshub.com و کەناڵە ئۆنلاینەکان
هەنگاوی دووهەم: کەمپەینی " وابیر بکەوە ئێرە ئێرانە. هاندانی چالاکن و هوندەرمەندان بە بەشداری بە وێنە، فیلم و دەق و دروست کردنی ئامانج لە نێو چالاکانی نەناس بۆ بەشداری و وتنی ڕوانگەکانی خۆی، بەرز کردنەوەی زانیاری سەبارەت بە شێوەی باشتر ژیان کردن لە داهاتوودا لە ئیران و بەرچاو کردنەوەی ئامادەیی کۆمەڵگا بۆ گۆڕان لە داهێنان.
هەنگاوی سێهەم: گۆڕینی شێوەی بیر کردنەوە لە نێو گەنجای ئێرانی و رووخاندنی بڕواکانی باو لە نێوانیاندا سەبارەت بە کێشە نوێیەکان و ڕاستییە مێژووییەکان.
هەنگاوی چوارەم: بیر بکەوە، قبووێ بکە، بگۆڕە.
هەنگاوی پێنجەم: ئینفۆگرافیکەکان و کارتۆنەکان بۆ سەرقاڵ کردن بەبابەتی فەرهەنگی و سیاسی.
هەنگاوی شەشەم: پێشکەش کردنی کەسایەتییەی ئەنیمەیشێنی.
Your Comment