AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٣ ١٣:٢٣

کەنعانی:

ئێران بەرگری لە ئاسایشی خۆی دەکات/شاندێک لە ئاژانسەوە دێتە تاران

ئێران بەرگری لە ئاسایشی خۆی دەکات/شاندێک لە ئاژانسەوە دێتە تاران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر گرووپە جودایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستان وتی: ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرگری لە ئاسایشی خۆی و هاووڵاتیکانی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دەستێوەردانی هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە نائارامییەکانی ئێران وتی: هەڵسوکەوتی وڵاتەکان لە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئێران لەلایەن دەزگای دپلۆماسییەوە چاوەدێری کراوە. هاوپەیوەند بە دەستێوەردانگەلێک کە بووەتە هۆی خەسار لە ئێران یان سەبارەت بە هاووڵاتی ئەو ڵاتانەی کە لە ئێران تاوانیان ئەنجام داوە و دەستگیر کراونیش لە دادگادا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

باڵوێزی هەندێک لە وڵاتەکان بە هۆی دەستێوەردان لە کاروباری ئێران بانگهێشت کران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: باڵوێزی هەندێک لە وڵاتەکان بانگهێشت کران و بەڵگەی پێویستمان پێیان نیشان داوە و ناڕەزایەتیمان دەربڕیوە.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە یاسای گواستنەوەی سزادراوانی نێوان ئێران و بەلژیکا و پێوەندیی بە ئازادی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی دیپلۆماتی ئەسیری ئێرانی لە بەلژیکا وتی: ئازادی دیپلۆماتی ئێران بابەتی جیدی و ئاشکرای ئێمە بووە و پێمان وابووە و واشەیە کە زیندانی کردنی ناوبراو دژی یاساکانە.

کەنعانی سەبارەت بە هەڵوێستی دوژمنانەی ترۆئیکای ئەورووپی و ئەمریکا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئیران و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژەی هەیە و پشت ڕاستی دەکەمەوە کە شاندێک لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە هەفتەی ڕابردووە چووە ڤیەنا و لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانس گفتوگۆی کردووە.

شاندێک لە ئاژانسەوە دێتە ئێران

کەنعانی وتی: بە ئەگەری زۆرەوە ڕێککەوتن کراوە کە شاندێکیش لە ئاژانسەوە بێتە ئێران تا گفتوگۆکان درێژە بدرێت.

ناوبراو لە کاردانەوە بە هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر گرووپە جودایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستان وتی: ئێران جەختی کردووە نیسبەت بە ئاسایشی خۆی و ئەو هەڕەشەیانە کە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ئێران هەیە و نیسبەت بە چالاکیی گرووپە جودایی خوازەکان بێدەنگ نابێت و بە پێێ یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرگری لە ئاسایشی خۆی و هاووڵاتیەکانی دەکات و ئەو هەوڵەش لە هەمان چوارچێوەدا ئەنجام دراوە.

ئێران بەدوای ئاڵۆزی لە ناوچەکە نییە

ناوبراو درێژەی دا: ئێران بەدوای دروست کردنی ئاڵۆزی لە ناوچەکە نییە و هەڵسوکەوتی بەرپرسیارانەی لە درێژەی ئاسایشی ناوچەیی هەبووە.

ایران به دنبال ایجاد تنش در منطقه نیست

News ID 44125

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha