بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولەوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زێهی، پێش نوێژی هەینی شاری زاهێدان وحوجەتولئیسلام حاج عەلی ئەکبەری نوێنەری رێبەری باڵای شۆرش ئەمرۆ دیدار و گفتوگۆیان کرد.
لەم دیدارەدا نوێنەری وەلی فەقی لە سیستان و بەلووچستان و ژمارەیەک لە زانیان و مامۆستایانی سوننە ئامادەی بوون سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییە باس کرا.
بریارە حاجی عەلی ئەکبەری رێنوێنییەکانی رێبەری باڵای وڵات بۆ چارەسەریی کێشەکانی سیستان و بەلووچستان لە گەڵ گەورە پیاوانی پارێزگا باس بکات.
هەروەها بریارە سەردانی خەساربەرکەوتووانی رووداوەکانی ئەم دواییە بکات.
Your Comment