بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە تۆمەتی ناردنی چەک بۆ رووسیا بۆ شەڕ دژی ئۆکراینا، وتی: ئێران دژی شەرە.
کەنعانی وتی: ناردنی چەک لە ئێرانەوە بۆ رووسیا بە مەبەستی بەکار هێنانی لە شەڕی ئۆکراینا تۆمەتێکی بێ بنەمایە کە هەموو رۆژێ باس دەکرێت تاکوو ئەوانەی چەک بە ئۆکراینا دەدەن کارەکەی خۆیان پاساو بدەن. پاگەندەکاران دژی ئێران هەم بەستێنی دەسپێکردنی شەڕ خۆش دەکەن و هەم هۆکارن بۆ درێژە پێدانی.
وتیشی: ئێران دژی شەڕە و پشتیوانی ئاشتی و ئاگر بڕە.
Your Comment