بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیران و ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گفتوگۆی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە هەندێک بابەت قسەیان کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە ڕێگای گفتوگۆ تەکنیکییەکانی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی و ئێرانی، هاوکاریی لایەنەکانی گونجاو وەسف کرد.
ناوبراو لە هەڵوێست و هەوڵە ناسازێنەرەکانی هەندێک وڵات بە توندی ڕەخنەی گرت و زیادی کرد: بە پێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی بە کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە داواکارییە ئاشتیخوازانەکان لە ئێران، هەوڵی هاندان بەرەو توندوتیکی وفێر کدنی چێ کردنی چەک و کوکتل مۆلۆتۆف لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدەن کە بووەتە هۆی کوشتنی پۆلیس و نائەمنی ئێران، تا جێگایەک کە بستێن بۆ هەوڵی تیرۆریستی داعش خۆش کرا.
وەزیری دەرەوەی ئیران بە ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی دووفاقەیی وڵاتانی ڕۆژاوایی، هەوڵی ئەوان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئێرانی هەوڵێکی ڕەت کراوە وەسف کرد و وجەختی کرد: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بئەبێ بۆ ئەو حکومەتانە کە توندوتیژی و تیرۆر پەرەپێدەدەن بەڕێوە بچێت و نە لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە پارێزەری ڕاستەقینەی مافی مرۆڤە و لە نائارامییەکانی ئەم دوایەدا بەتواوەتی دەستی پاراستووە.
هەروەها نیسبەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی هەوڵی سیاسی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لەسەر هاوکارییەکانی ئێران و ڕۆاژوا هۆشداریی دا.
Your Comment